22 شوێنکەوتووی گولەن داوای مافی مانەوە لە یۆنان دەکەن

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 96‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رۆژنامەی (Newpost.gr) بڵاویکردەوە کە 22 کەس لە شوێنکەوتووانی فەتحوڵا گولەن، لە تورکیاوە بەرەو یۆنان چوون و داوای مافی مانەوەی سیاسییان کردووە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە: لە دوای راکردنی ئەفسەرەکەی هێزی ئاسمانی تورکیا بۆ دوورگەی کالیمنۆس لە مانگی ئابدا، ئەم 22 کەسەش لە تورکیا هەڵاتوون.

باسی لەوەشکردووە: ئەو کەسانە لەڕێگەی بەلەمەوە چوونەتە بەندەری دوورگەکە و خۆیان بەدەستەوە داوە، ئاماژەیان بەوەداوە کە هاوسۆزن لەگەڵ فەتحوڵا گولەندا و ناچاربوون تورکیا بەجێبهێڵن لە ترسی ئەوەی زیندانی نەکرێن.

دەسەڵاتدارانی یۆنانیش مافی مانەوەی کاتیی پێداون تا ئەو کاتەی بەدواداچوون بۆ داواکاری مانەوەیان دەکرێت، دوای ئەو رێکارە سەرەتاییانەش بەرەو دوورگەیەکی نەزانراو رۆیشتوون.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure