وه‌زاره‌تى دارایی دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تێكى ترى راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 16/09/2019‌ :: 17737‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ


وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تێكى ترى راگه‌یاند.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "به‌پێى خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌، ئه‌مڕۆ دووشەممه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌سوكارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى دابه‌شده‌كرێت".

وتیشى: "دابه‌شكردنى مووچه‌ تا كۆتایی هه‌فته‌ به‌رده‌وامده‌بێت، وه‌زاره‌تى دارایی مووچه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه‌ ماوه‌ دابه‌شیانده‌كات".

 

به‌هۆى ئه‌وه‌ى مانگانه‌ پاره‌ى ته‌رخانكراوى مووچه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا به‌ وه‌زاره‌تى دارایى نادرێت، ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ دواده‌كه‌وێت و له‌كاتى خۆیدا دابه‌شناكرێت.

ئا: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure