ئەمریكا وێنەی دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیەی پاش بۆردومانكردنی بڵاوكردەوە

هەواڵ / کوردستانی :: 16/09/2019‌ :: 326‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


پاش ئەوەی رۆژی شەممەی رابوردوو هێرشكرایە سەر چەند دامەزراوەیەكی نەوتیی كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی، ئیدارەی ئەمریكا وێنەی پاش بۆردومانەكەی پیشانی رۆژنامەنووسان دا.

دەسەڵاتدارانی ئەمنی ئەمریكا باسی ئەوەیان كردووە: نزیكەی 19 بنكە و دامەزراوەی نەوتیی سعودی هێرشی كراوەتە سەر لەناوچەی بەقیق و هیجرە، 17یان لە بەقیق بوون و بەشێوەیەكی زۆر ورد و لەئاستێكی بەرزدا ئامانجەكانی خۆیان پێكاوە ئەو هێرشانە.

بەوتەی ئەو لێپرسراوە ئەمنییانەی ئەمریكا، هێرشەكان لەناو خاكی عێراقەوە ئەنجامدراون، نەك وڵاتانی تر و حوسییەكان دەستیان نییە لەئەنجامدانیدا.

ئا: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure