هەفتەیەکی رۆشنبیری کوردی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 209‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

(ئەمڕۆ 15ی ئەیلولی 2019) عەبدولئەمیر ئەلحەمدانی، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و ئاسەواری عێراق پێشوازی لە گروپی میوزیکی لوڕ کرد و رایگەیاند کە لە هەوڵدان هەفتەیەکی تایبەت بە رۆشنبیری کوردی لە گۆڕەپانی بۆنەکانی بەغدا رێکبخەن.


هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە هاوکاری گروپی میوزیکی لوڕ بکات بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتێک لە شانۆی نیشتمانی بەغدا.

داواشی کرد: کە گروپەکە لە فەرمانگەی رێکخراوە رۆشنبیرییەکانی سەر بە وەزارەت خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی بەشداری چالاکییە رۆشنبیرییەکانی وەزارەت بکەن لە دەرەوەی وڵات تا جیهان ئاشنابن بە کەلتورە جیاوازەکانی عێراق بە گشتی.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە