ساڵی داهاتوو دێرینترین مزگەوت لە عێراق نۆژەن دەكرێتەوە

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 110‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

 

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەروەردە و فێركردن و رۆشنبیری (یونسكۆ) رایگەیاند: مزگەوتی نوری كە گەورەترین و دێرینترین مزگەوتە لە عێراق و دەكەوێتە شاری موسڵ لە سەرەتای ساڵی دهاتوو نۆژەن دەكرێتەوە.

 

داعش لە ساڵی 2017 وێرانی كرد. بونیادنانەوەی ئەو مزگەوتە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 12یەم و لەكۆبوونەوەیەك كە لە پاریس لە نێوان ئاودری ئازولای، بەڕێوەبەری یۆنسكۆ و ژمارەیەك بەرپرسی عێراقی لەوانە عەبدول ئەمیر حەمەدانی، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و ئاسەواری عێراقی و مەنسور مرێعدی  پارێزگاری نەینەوا  بەڕێوەچوو، بڕیاری دووبارە بوونیادنانەوەی مزگەوتی نوری درا.

بڕی تێچوونی پرۆژەی نۆژەنكردنەوە دێرینترین مزگەوت 100 ملیۆن دۆلارە. 

پێداچوونەوە: پەری



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure