نیویۆرك تایمز: كریستاڵ هەڕەشە لە گەنجانی عێراق دەكات

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 241‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

 

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی بڵاویكردەوە: عێراق رووبەڕووی مەترسییەکی دیکە دەبێتەوە كە ئالوودەبوونی گەنجانی ئەو وڵاتەیە بە مادە هۆشبەرەكان بەتایبەت كریستاڵ.

 
لەو رۆژنامەیەدا هاتووە: ئالوودەبوونی گەنجانی عێراق بەو مادەیە لەدوای ساڵی 2003وە زۆرتر بووە.

رۆژنامەكە باسی چیرۆكی گەنجێكی عێراقی دەكات كە سێ ئۆتۆمبێلی خۆی و زەوییەکی فرۆشتووە و بەهەزاران دۆلاری پاشەكەوتی خۆی بۆ دەستكەوتنی ئەو مادەیە خەرج كردووە كە یەكێكە لەو هەزاران گەنجەی كە ئالوودەی ئەو مادە هۆشبەرە بوون.

 

رۆژنامەكە باس لە دەستگیرکردنی نزیكەی 1400 كەس دەكات لەمساڵدا كە بەمادەی هۆشبەرەوە دەستگیر كراون و بازرگانی پێوە دەكەن و دەڵێت: 3800 كەس لە زیندانەكانی عێراقدان كە ئالوودەی مادەی هۆشبەر بوون و دەستگیر كراون.

 

پیاداچوونەوە: پەری

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە