له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا پێنج كه‌س بوونه‌ قوربانی

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1279‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حه‌سه‌ن

له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی ناحیه‌ی ناڵپارێز و قه‌زای پێنجوێن پێنج كه‌س بوونه‌ قوربانی.


لوقمان له‌تیف، لێپرسراوی راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هیدانی پێنجوێن (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ى ئه‌یلولى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی ناحیه‌ی ناڵپارێز و قه‌زای پێنجوێن، دوو سه‌رنشین گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ سه‌رنشینی تریش برینداربوون و ده‌ستبه‌جێ دوو تیمی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هیدانی پێنجوێن و دوو ئه‌مبوڵانس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌.

وتیشى: "هه‌موو سه‌رنشینه‌كان خه‌ڵكی ته‌كیه‌ن و ویستویانه‌ گه‌شت بۆ ئێران بكه‌ن".

پێداچوونه‌وه‌: هـ.ق
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە