یەکێتى بۆ یەکەمجار سەردانى نەوەی نوێ دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 15/09/2019‌ :: 7031‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

وەفدێکی یەکێتی بۆ یەکەمجار سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکەن بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی یەک لیستی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک.


ئێوارەی (ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئەیلولی 2019) لە سلێمانی شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی رزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردن، سەردانی ئۆفیسی سەرەکی (نەوەی نوێ)یان کردووە بۆ تاوتوێی یەک لیستی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.

وەفدەکە لەلایەن هیمداد شاهین، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرس و هەڵسوڕاوانەوە پێشوازى کرا.

دوابەدواى کۆبونەوەکەش هیمداد شاهێن بە میدیاکانی راگەیاند: بۆ هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک بڕیاریانداوە بە لیستی سەربەخۆ بەشداری بکەن.

وتیشى: "یەکێتی چەند پێشنیارێکیان بۆ کردوون، ئەوانیش تاوتوێی دەکەن و وەڵامیان دەدەنەوە".

دوای دروستبوونی نەوەی نوێ لە ساڵی 2018ەوە ئەوە یەکەم کۆبوونەوەی فەرمى ئەو دوو حیزبەیە.

پ: ک. س
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure