دوایین هەوڵەکان لەبارەى پێشمەرگە بێسەروشوێنەکانى شەڕى داعش ئاشکرادەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1742‌ جار بینراوە

تاگ :: پێشمەرگە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌ بێسه‌روشوێنەکانی شه‌ڕی داعش داوا له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن، هه‌وڵی دیاریكردنی چاره‌نووسی بێسەروشوێنان بده‌ن و به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت: "له‌ گه‌ڕان و سۆراخی بێسه‌روشوێنان به‌رده‌وامین و هه‌وڵی چڕوپڕمانداوه‌".


(ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ی ئه‌یلولى 2019) ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌ بێسه‌روشوێنەکانی شه‌ڕی داعش سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كرد و داوایانكرد چاره‌نووسی پێشمه‌رگه‌كان دیاری بكرێت.

جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: داواكاری كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌ی بێسه‌روشوێنان ره‌وایه‌، به‌ڵام وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕی داعش له‌ گه‌ڕان و سۆراخی بێسه‌روشوێنان به‌رده‌وامین و هه‌وڵی چڕوپڕمانداوه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی چاره‌نووسیانه‌وه‌ نییه‌.

وتیشی: "به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، له‌ شه‌ڕی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش 42 پێشمه‌رگه‌ بێسه‌روشوێن بوون".

جه‌بار یاوه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی داعش 10 هه‌زار و 742 پێشمه‌رگه‌ بریندار و هه‌زار 700 پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش شه‌هیدبوون.

پ: ک. س
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure