بەغدا بەکارهێنانى خاکەکەى بۆ هێرشى سەر دامەزراوە نەوتیەکانى سعودیە رەتدەکاتەوە

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 71‌ جار بینراوە
ئاڵاى عێراق

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

دەسەڵاتدارێتى عێراق رەتیدەکاتەوە خاکەکەى بۆ ئەو هێرشانە بەکارهێنرابێت کە لەرێى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە کرایەسەر دامەزراوە نەوتیەکانى سعودیە.


نووسینگەى راگەیاندنى عادل عەبدولمەهدى، سەرۆک وەزیرانى عێراق (ئەمڕۆ یەکشەممە 15ى ئەیلولى 2019) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە لە هەندێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبوەوە دەربارەى بەکارهێنانى خاکەکەى بۆ هێرشکردنەسەر دامەزراوە نەوتیەکانى سعودیە بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان.

دوپاتیشیدەکاتەوە: پابەندە بە دەستور دەربارەى رێگرى لە بەکارهێنانى خاکى وڵات بۆ دژایەتى وڵاتانى دراوسێ و دۆست، حکومەتیش بەتوندى دژى هەر لایەک دەوەستێتەوە کە هەوڵدەدات دەستور پێشێلبکات و بۆ ئەوەش لیژنەیەکى لە لایەنە پەیوەندیدارە عێراقیەکان پێکهێناوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر کەناڵى (سى ئێن ئێن) لەسەر زارى بەرپرسێکى ئاگادار لە لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایکرد کە بەپێى لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان فڕۆکەکان لە عێراقەوە هەستاون نەک لە یەمەنەوە.

هێرشه‌كان شه‌وی رابوردوو کرانەسەر دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی "ئارامكۆ" و بەهۆیەوە نیوه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ راگیرا.

لەو بارەیەشەوە میر عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه‌ رایگه‌یاند: هێرشه‌كان 50%ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی راگرتووه‌.

ئا: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە