سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیارێكی ده‌ركرد

هەواڵ / کوردستان :: 15/09/2019‌ :: 11480‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بڕیارێكدا ناساندنى رۆژی 3ی ئابی 2014ی وه‌كو رۆژی جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان پەسەنددەکات.

دیاریکردنى رۆژی 3ی ئابی 2014 وه‌ك رۆژی جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزدی له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانی دره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دیاریكراوه‌، لە دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان لە 3ى ئابى رابردوو لە دانیشتنێکى تایبەتدا بڕیارى لەسەر درا.

له‌ مه‌رسوومه‌كه‌دا داوا له‌ حكومه‌تی عێراق كراوه‌ قه‌ره‌بووی ئێزدییه‌كان بكه‌نه‌وه‌ و ناوچه‌كه‌ ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure