نهێنى نوێ و مه‌ترسیدار له‌باره‌ى كوژرانى خاشقچی ئاشكرابوو

هەواڵ / ڕاپۆرت :: 15/09/2019‌ :: 4167‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 

بكوژانى جه‌مال خاشقچی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی سعودى ویستویانه‌ له‌پاش كوشتنى جه‌سته‌ى پارچه‌ پارچه‌ بكه‌ن و له‌ پێنج جانتادا له‌ كونسڵخانه‌ى سعودیه‌ له‌ شارى ئه‌سته‌نبوڵى توركیا بیبه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ر له‌وه‌ش هه‌وڵیانداوه‌ بیڕفێنن بۆ ڤێلایه‌ك له‌و وڵاته‌ كه‌ موڵكى سه‌رمایه‌دارێكى سعودی بووه‌ تاوه‌كو له‌وێ لێپرسنه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ن.

 
جه‌مال خاشقچی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی سعودى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2018 چووه‌ نێو قونسڵخانه‌ى سعودیه‌ له‌ شارى ئه‌سته‌نبوڵى توركیا و له‌پاش ماوه‌یه‌ك له‌ دیارنه‌مانى ئاشكرابوو كه‌ كوژراوه‌.

رۆژنامه‌ى سه‌باحى توركى له‌سه‌ر زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى توركیاوه‌ زانیارى نوێ و نهێنى له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ ئاشكراكردووه‌ و دەڵێت: بكوژانى به‌نیازبوون له‌ كونسڵخانه‌وه‌ بیفڕێنن بۆ ڤێلایه‌كى ناوچه‌ى یالوفا له‌ ده‌وروبه‌رى ئه‌سته‌نبوڵ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ى سه‌رمایه‌دارێكى سعودیه‌ و به‌ر له‌و رووداوه‌ش تیمى كوشتنى خاشقچی قسه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داره‌كه‌ كردووه‌ بۆ ئاماده‌كارى ئه‌و پڕۆسه‌یه‌.

مه‌نسور ئه‌بو حسێن، سه‌رۆكى تیمى كوشتنى خاشقچی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا پرسیارى ئه‌وه‌ى له‌ خاوه‌نى ڤێلاكه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ چه‌نده‌ كه‌ پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كونسوڵخانه‌ى سعودیه‌وه‌ بگه‌نه‌ ئه‌و ڤێلایه‌.

هه‌ر به‌پێى زانیارى رۆژنامه‌كه‌ سه‌ڵاح ته‌بیقی كه‌ پزیشكى دادى تیمه‌كه‌ بووه‌ و به‌رپرس بووه‌ له‌ پارچه‌ پارچه‌كردنى ته‌رمى جه‌مال خاشقچی له‌ پاش كوشتنى پێشنیارى ئه‌وه‌ى كردووه‌ كه‌ جه‌سته‌ى خاشقچی له‌دواى پارچه‌ پارچه‌كردنى به‌ پێنج جانتا ببرێته‌ ده‌ره‌وه‌ى بیناى قونسڵخانه‌كه‌.

رۆژنامه‌کە ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌ نێوان ئه‌ندامانى تیمه‌ سعودیه‌كه‌ و پزیشه‌كه‌كه‌دا وتوێژ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ چۆن ناو سكى و سنگى جه‌مال خاشقچی له‌پاش كوشتنى و پارچه‌پارچه‌كردنى به‌سه‌ر جانتاكاندا دابه‌شبكه‌ن به‌مه‌به‌ستى بردنه‌ده‌ره‌وه‌ى و شاردنه‌وه‌ى هه‌ر یه‌كێك له‌و جانتایانه‌ له‌ شوێنێكى جیاوازدا.

بكوژرانى خاشقی له‌كاتى لێدانیدا پێیانوتووه‌ كه‌ ده‌بێت بگه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ و نامه‌یه‌كیش بۆ كوڕه‌كه‌ت بنوسیت و پێى بڵێت كه‌ هێشتا له‌ شارى ئه‌سته‌نبوڵیت.

به‌پێى ئه‌و تۆماره‌ ده‌نگیانه‌ى له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى توركیاوه‌ تۆماركراوه‌ ماوه‌ى نیو كاتژمێر له‌پاش كوژرانى خاشقی ده‌نگى مشارى كاره‌بایی بیستراوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش بۆ پارچه‌ پارچه‌كردنى جه‌سته‌ى جه‌مال خاشقچی به‌كارهێندراوه‌.

 ئا: هـ. ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure