دواڕۆژ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 222‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر

دوای ساڵێك له‌ راگرتنی په‌یڕه‌وی نوێی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان وابڕیاره‌ سێشه‌ممه‌ى داهاتوو 17ى ئه‌یلولى 2019 په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕگه‌ و ماده‌ی پڕۆژه‌یاسای په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مان هه‌مواربكاته‌وه‌ و دواڕۆژ ده‌قى پڕۆژه‌یاساكه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 17ی حوه‌زیرانی 2018، لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان هه‌مواركرایه‌وه‌ و په‌سه‌ندكرا، به‌ڵام به‌هۆی هه‌بوونی تێبینی له‌سه‌رى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وه‌كه‌یان كردبوو.

گرنگترین ئه‌و مادانه‌ى كه‌ له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان هه‌موارده‌كرێته‌وه‌ تایبه‌تە به‌ وازهێنانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌ فراكسیۆنه‌كه‌ى كه‌ به‌پێى په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌هه‌ر هۆكارێك واز له‌ فراكسیۆنه‌كه‌ی بهێنێت، ئه‌وا فراكسیۆنه‌كه‌ى ده‌توانێت كه‌سێكی دیكه‌ی له‌ شوێنی دابنێت، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ره‌شنووسه‌ی ئێستا ئاماده‌كراوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مان واز له‌ فراكسیۆنه‌كه‌ى بهێنێت، فراكسیۆنه‌كه‌ی بۆی نییه‌ كه‌سێكی دیكه‌ی له‌ شوێنی دابنێت.

یەکێکى تر لە گۆڕانکارییەکان زیادکردنى ژمارەى لیژنەکانى پەرلەمانە.

جەلال محەمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: پەرلەمان بڕیاریداوە چوار لیژنەی تایبەتمەند بۆ چاودێری و كارەكانی پەرلەمان زیادبكات.

وتیشی: "لەئێستادا پەرلەمان 15 لیژنەی هەیە و بڕیاردراوە بكرێتە 19 لیژنە كە بەپێی رێككەوتن و بەركەوتەی هەڵبژاردنەكانى لایەنەکان ئەندامان ناویان لەناو لیژنەكان دیاریدەكرێت".

بەوتەی ئەو ئەندامەی پەرلەمان: هەریەك لە لیژنەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ جیادەبنەوە و لیژنەی دەستپاكی و سكاڵا لەگەڵ  لیژنەكانی ئافرەتان و كۆمەڵگەی مەدەنی جیادەبنەوە.

ده‌قی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مان:


پێداچوونه‌وه‌: هـ. ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە