ئه‌و باوكه‌ی له‌پێناو كوڕه‌كه‌ی سووتا كۆچی دواییكرد

هەواڵ / کوردستانی :: 15/09/2019‌ :: 2816‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف

ئه‌و پیاوه‌ى هه‌فته‌ى رابوردوو له‌كاتى هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنى منداڵه‌كه‌ى له‌كاتى گڕگرتنى، ئاگر له‌ جه‌سته‌ى به‌ربوو، (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ى ئه‌یلولى 2019) كۆچى دواییكرد. 
 
 
به‌یانی 9ی ئه‌یلول باوك و كوڕێك له‌ به‌نزینخانه‌ی گه‌رمیان- چه‌مچه‌ماڵ پێكه‌وه‌ سووتان رووداوه‌كه‌ش له‌كاتێكدابوو سەرەتا کوڕەکە ئاگرى گرتووە و دواتریش (كارزان كاكه‌خان) باوكى هه‌وڵیدا كوڕه‌كه‌ی بكوژێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئاگر له‌ جه‌سته‌ی به‌ربوو كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ سه‌دا 80ی جه‌سته‌ى سووتا.

سواره‌ وه‌هاب، هاوڕێی كارزان كاكه‌خان به‌ دواڕۆژی وت: "دوای 6 رۆژ له‌ سووتانی ئه‌مڕۆ  كارزان (ته‌مه‌ن 36 ساڵ) له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی توركیا به‌هۆی سه‌ختی و زۆری رێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا".

پێداچوونه‌وه‌:هـ. ق
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure