په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 225‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ ئامادەبوون لەدانیشتنی ژمارە 1ی ئاسایی ساڵی یەكەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان کە بڕیارە رۆژى سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئەنجامبدرێت.


سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لەراگەیەندراوێكدا، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌: به‌ پشت بەستن بەحوكمی بڕگەی (سێیەم) لەمادەی 18ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە 1ی ئاسایی ساڵی یەكەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، لەكاتژمێر 11ی پێشنیوەرۆی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 17-9-2019.

به‌پێى زانیارییه‌كانیش كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure