ھەرێم و ڕووسیا پرۆتۆکۆڵی کاری ھاوبەش واژۆ دەکەن

هەواڵ / ئابوری :: 15/09/2019‌ :: 252‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، زریان محەمەد

شاندێکی بازرگانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ رووسیا پرۆتۆکۆڵی کاری ھاوبەش ئەنجامدەدەن.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە دواڕۆژی وت: "شاندێکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی لە شاری مۆسکۆ بەشداریی دەکەن".

وتیشی: "لەسەردانەکەماندا پرۆتۆکۆڵی کاری ھاوبەش و لێکگەیشتن واژۆ دەکەین کە تایبەتە بە دروستکردنی پەیوەندییە پیشەسازییەکان و بازرگانی ھاوبەش و ھاندانی کۆمپانیا رووسییەکان بۆ کارکردن لە ھەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی ٣٠ کۆمپانیای رووسی ھەن لە ھەرێمی کوردستاندا کە کاری جیاواز دەکەن و بازرگانی ھاوبەش لەنێوان بازرگانانی هەرێم و ئەواندا هەیە.
پێداچوونەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure