نوێترین زانیاری له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌و مێردمنداڵه‌ی به‌ به‌رد كوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 15/09/2019‌ :: 1866‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال

دادگاى سلێمانى سزای زیندانیكردنی به‌سه‌ر ئه‌و دوو مێردمنداڵه‌دا سه‌پاند كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی كه‌نه‌كه‌وه‌ له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌و پارەی گیرفانی به‌ به‌رد كوشتبوویان.

دواى حوكمه‌كه‌ی دادگای سلێمانی، باوكی راوێژ، ئه‌و مێدمنداڵه‌ی له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی و پارەی گیرفانی به‌ به‌رد كوژرا، وتی: "به‌و حوكمه‌ی دادگا رازی نین و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌و داواده‌كه‌ین حوكمی له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت".

به‌وته‌ی باوكی راوێژ "دوو بكوژه‌كه‌ یه‌كێكیان به‌ 20 ساڵ و ئه‌ویتریان به‌ 15 ساڵ زیندانی حوكمدراون".

وتیشی: "كوڕه‌كه‌م به‌ناحه‌قی و له‌به‌ر 30 هه‌زار دینار و مۆبایله‌كه‌ی كوژراوه‌، ئێمه‌ به‌س كوره‌كه‌مان نه‌كوژراوه‌، به‌ڵكو هه‌شت كه‌سی خێزانه‌كه‌م كوژراون".

هاوكات دایكیشی به‌ ده‌م گریانه‌وه‌، وتی: "كوا خوێنی كوڕه‌كه‌م و داواكارم سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی هه‌رێم بێنه‌ده‌نگ".

راوێژ ساڵح، شەوی 2019/4/25، لە ماڵ دەردەچێت و رۆژی دواتر بە کوژراوی دەدۆزرێتەوە، دواى رۆژێك بكوژه‌كانی ده‌ستگیركران و به‌وته‌ی ئەوکاتی پۆلیس دانیان به‌وه‌داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی گیرفانی و مۆبایله‌كه‌ی ببه‌ن، كووشتوویانه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure