سەرەڕای تەواوبوونی ماوەی یاسایی بریتانیا دامەزرێنەری ویکلیکس ئازادناكات

هەواڵ / جیهان :: 15/09/2019‌ :: 206‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

دەسەڵاتدارانی بریتانیا رایدەگەیەنن: جولیان ئەسانجی دامەزرێنەری ویکلیکس لە زینداندا دەمێنێتەوە تا پێداچوونەوە بە دۆسیەكەیدا دەكرێت لەلایەن ئەمریكاوە.


هەرچەندە ماوەی یاسایی بەندکردنی كۆتایی هاتووە، بەڵام بریتانیا مەترسی لە دووبارە هەڵاتنی جولیان ئەسانج هەیە لە یاسا ئەگەر جارێكی تر بەكەفالەت ئازادبكرێتەوە.

دادوەر ڤانیسیا بارایترز، لە دادگای ویستمستەری بریتانی رایگەیاند: دەبوو ئاسانج لە 22ی ئەم مانگە لە گرتووخانەی بیلمارش لە لەندەن دەربچێت، بەڵام دادگا رێگەی پێنەدا و سیفەتەكەی لە زیندانیەوە گۆڕیوە بۆ هەڕەشەلێكراوێكی راگواستن.

وتیشی: "هەرچەندە تائێستا پارێزەرەكەی ئاسانج داوای پێشكەشنەكردووە دەربارەی ئازادكردنی بریكارەكەی، بەڵام مەترسی هەڵاتنی هەیە ئەگەر بەكەفالەت ئازادبكرێت".

ساڵی 2010 تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی درایە پاڵ جولیان ئاسانجی دامەزرێنەری سایتی ویکلیکس، لای خۆشیەوە ناوبراو ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوە و دەڵێت ئامانجی سیاسی لە پشت بەندکردنیەوەیەتی.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure