جیهان بەکورتی: پیاوێكی ئێرانی هاوسه‌ری دووه‌می به‌ زیندوویی ده‌سووتێنێت

هەواڵ / جیهان :: 15/09/2019‌ :: 12795‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

رۆكنا- پیاوێك هاوسه‌ری دووه‌می به‌ زیندوویی ده‌سووتێنێت
پیاوێكی تەمەن 25 ساڵی خەڵکی شاری مه‌شه‌هه‌د لە ئێران كه‌ خاوه‌نی دوو هاوسه‌ر بووه‌، به‌ هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه‌ و له‌ كاتی شه‌ر و ده‌مه‌قاڵێدا هاوسەری دووەمی کە ژنێکی تەمەن 20 ساڵانە ئاگر تێبەردەدات و دەیسوتێنێت، پاشان خۆی راده‌ستی پۆلیسی ده‌كات و دان به‌ تاوانه‌كه‌یدا ده‌نێت.


ئەی ئەی- حیکمەتیار: رۆژانە لە ئەفغانستان 300 کارمەندی ئەمنی دەکوژرێن

رۆژی شەممە قەلبەدین حیکمەتیار سەرۆک وەزیرانی ئەفغانستان ئاشکرایکرد رۆژ دوای رۆژ باری ئەمنی وڵات خراپردەبێت و رۆژانە لەئەفغانستان 300 کارمەندی ئەمنی دەکوژرێن.


دیموکراسی ناو- لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2019 بەهۆی خراپی کەش و هەواوە، حەوت ملیۆن کەس ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن
بەهۆی تێکچوونی کەش و هەوای زەوییەوە، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، بە شێوەیەک لە ماوەی شەش مانگی پێشوودا نزیکەی حەوت ملیۆن کەس ماڵەکانیان بەجێهێشتووە.


زە گاردیان- خۆپیشاندانەکانی هۆنگ کۆنگ پێدەنێتە هەفتەی 15یەم و دەستگیرکردن بەردەوامە
رۆژی شەممە پێکدادان لە نێوان دوو گرووپی خۆپیشاندەری دژ بەیەک لە هۆنگ کۆنگ روویدا و دواتر پۆلیس لەیەکی جیاکردنەوە و چەند کەسێکیان دەستگیرکرد.


کیۆدۆنیوز- 70%ی ئەو ژنانەی هاوسەرگیریان کردووە لە ژاپۆن پاڵپشتی بیرۆکەی هاوسەرگیریکردنی هاوڕەگەزبازان دەکەن
70%ی ئەو خانمە ژاپۆنیانەی هاوسەرگیریان کردووە پاڵپشتی بیرۆکەی بە یاساییکردنی هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازان دەکەن، ئەمەش پاش ئەوەی حکومەت راپرسی بەسەر 6000 خانمدا ئەنجامدا.


ئاژانسی عەهد نیوز-دەسەڵاتی بریتانیا رازی نییە دامەزرێنەری ویکیلیکس ئازاد بکات، سەرەڕای ئەوەی ماوەی دەستگریکردنی کۆتایی هاتووە
دەسەڵاتی بریتانیا ئاشکرایکرد دامەزرێنەری ویکیلیکس (جولیان ئاسانگ) لە زیندان دەمێنێتەوە تاکو بە داواکارییەکەی ئەمریکادا دەچنەوە کە داوای رادەستکردنەوەی دەکەن، سەرەڕای ئەوەی ماوەی دەستگیرکردنی یاسایی کۆتایی هاتووە.


ناس- سوپای ئەمریکا چەند گۆڕانکارییەک لە ئەرکی جەنڕاڵەکانی عێراق ئەنجام دەدات
رۆژی شەممە رێوڕەسمی گواستنەوەی ئەرکەکان لە یەکەی هێزە هاوبەشەکانی ناو سوپای ئەمریکا لە عێراق بەڕێوەچوو.


بی بی سی- لەمەکسیک ئاسایش ناسنامەی 44 تەرمی دیاریکرد کە هەڵدرابوونە ناو بیرێکەوە
ئاسایشی تاوان لە مەکسیک ناسنامەی 44 کەسی دیاریکرد کە هەڵدرابوونە ناو بیرێک لە ویلایەتی جالیسکۆ، ئەم تەرمانە پێش چەند مانگێک دۆزرانەوە پاش ئەوەی چەند کەسێکی ناوچەکە کێشەی بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆشیان هەبوو.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد و ئازوو محەمەد

پێداچوونەوەو بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure