وەزیری تەندروستی عێراق دەستی لەكاركێشایەوە

هەواڵ / عێراق :: 15/09/2019‌ :: 9084‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند "عەلائەدین عەلوان وەزیری تەندروستی دەستی لەكاركێشاوەتەوە، داواكارییەكەشی لەڕۆژی پێنجشەممەی رابوردووەوە پێشكەشی سەرۆك وەزیران كردووە".

لەدەقی نامەیەكیدا كە داوێتی بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، عەلوان هۆكارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، كە لەمیدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە تۆمەت و قسەی زۆر ناشرینی پێ وتراوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە: كە دەستوەردانی سیاسی لەكارەكانی وەزارەتەكەی كراوە، بۆیە ئەو بڕیارەی داوە و دەستی لەكاركێشاوەتەوە.

ئا: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure