نهێنییەکی سەیری ئیسماعیل یاسین ئاشکرادەکرێت

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 600‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

لەیادی لەدایکبوونی هونەرمەندی کۆچکردووی میسری، ئیسماعیل یاسین، میدیاکانی ئەو وڵاتە نهێنییەکی سەیریان لەسەر ئەو هونەرمەندە بڵاوکردەوە.


میدیاکانی میسر ئەوەشیان ئاشکراکردووە: سەرەڕای ئەوەی ئەو هونەرمەندە کەسایەتییەکی کۆمیدی هەبووە و هەمیشە خەندەی خستووەتە سەر لێوی بینەران لە فیلم و شانۆکانیدا، بەڵام کەسە نزیکەکانی جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئیسماعیل یاسین کەسایەتییەکی جددی بووە و هەرگیز پێنەکەنیوە.

 

ئاماژە بەوەش دەکەن: یەکێک لەسەیرترین نهێنییەکانی ئیسماعیل یاسین ئەوە بووە: پێی خۆش نەبووە هیچ کەسێک لاسایی بکاتەوە و هەر کەسێکی ببینیایە لاسایی دەکاتەوە توڕە دەبوو.

ئیسماعیل یاسین لە رۆژی 15ی ئەیلولی 1912 لەدایکبووە و لە 24ی ئایاری 1972 کۆچی دوایی کردووە.

ئا: ن.ر

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure