وەزارەتی دارایی لیستی نوێی مووچەی راگەیاند

هەواڵ / کوردستان :: 15/09/2019‌ :: 36288‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

به‌پێى خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ى ئه‌یلول، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌شده‌كرێت.


هه‌ر به‌پێى خشته‌كه‌، سبه‌ى دووشەممه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون و كه‌سوكارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى دابه‌شده‌كرێت.

هاوكات رۆژى سێشه‌ممه‌، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و خاوه‌ن پێداویسیتى تایبه‌ت دابه‌شده‌كرێت.

به‌هۆى ئه‌وه‌ى مانگانه‌ پاره‌ى ته‌رخانكراوى مووچه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا به‌ وه‌زاره‌تى دارایى نادرێت، ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ دواده‌كه‌وێت و له‌كاتى خۆیدا دابه‌شناكرێت.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure