نیوه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی سعودیه‌ راگیرا

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 945‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌هۆی هێرشه‌كانی شه‌وی رابوردوو بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌و كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی سعودیه‌، نیوه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ راگیرا، ئه‌وه‌ش سه‌رۆكی ئه‌مریكای هێنایه‌ وه‌ڵام و رایگه‌یاند: ئاماده‌ن نه‌وتی یه‌ده‌گی ئه‌مریكا به‌كاربهێنن.


رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی له‌ زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكییه‌وه‌ رایگه‌یاند: پسپۆران تاووتوێی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئەگەر هەیە هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی سعودیه‌ به‌ موشه‌كی "كروز" له‌ عێراق یان ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجامداربێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی: "هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ هێرشه‌كانی دوێنێ شه‌وی سه‌ر سعودیه‌ له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ ئه‌نجامدرابێت"، ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد: به‌ڵام ئێران پێشتر زیاتر له‌ 100 جار هێرشی بۆ سه‌ر سعودیه‌ ئه‌نجامداوه‌.
 
هاوكات وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: دۆناڵد ترامپ ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ نه‌وتی یه‌ده‌گی ئه‌مریكا به‌كاربهێنێت، له‌دواى ئه‌وه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی سعودیه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌میكردووه‌.

میر عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان وه‌زیری وزه‌ی سعودیه‌ رایگه‌یاند: هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی "ئارامكۆ" 50%ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی راگرتووه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش ئه‌و هێرشه‌ی شه‌وی رابوردوو، هه‌نارده‌ی پێنج ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ راده‌گرێت كه‌ ده‌كاته‌ 5%ی به‌رهه‌می نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهان، رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-یش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: سعودیه‌ به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه‌ نیوه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی راگرتووه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure