گوگڵ دەبێتە بکوژی ئایفۆنە تازەکە

هەواڵ / زانست :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 717‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كۆمپانیای گوگڵ لەچەند هەفتەی داهاتوودا نوێترین مۆبایلی خۆی بەناوی گوگڵ پێكسڵ 4 دەخاتە بازاڕەكانەوە.
كۆمپانیەكە دەیەوێت ناوی ئەو مۆبایلە بە بكوژی ئایفۆن ناو بنێت كە كامێراكەی بەرزترە لە كامێرای ئایفۆن 11.

ئەگەر ئەو زانیارییانەی دزەیان پێكراوە ڕاست بن، ئەوا مۆبایلی گوگڵ پێكسڵ 4 كە بڕیارە لە 14ی تشرینی یەكەم بكەوێتە بازاڕاكانەوە، بەسەر ئایفۆن 11 سەر بكەوێت.

پێشبینی دەكرێت نەك هەر لەڕووی كامێراوە، بەڵكو لەڕووی نرخەوە گوگڵ كێبڕكێی ئایفۆن بكات.

گوگڵ پێكسڵ 4 دوو كامێرای پشتەوەی هەیە، بەڵام لەڕووی تەكنیكەوە لە ئایفۆن 11 بەهێزترە و دوو لێنزی هەیە كە یەكێكیان 12 و ئەوەی تریان 16 مێگا پێكسڵە و دەتوانێت لە تاریكیدا وێنە بگرێت و توانای 8 ئەوەندەی گەورەتركردنی وێنەكەی هەیە. 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure