زیاتر له‌ 100 په‌رله‌مانتار به‌شدارى دانیشتنه‌كان ناكه‌ن و سزاش نادرێن

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 218‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ، به‌غدا

په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى فه‌تح ئاشكرای كرد: له‌دواى پێكهێانى كابینه‌ى حكومه‌ته‌وه‌، تائێستا زیاتر له‌ 100 په‌رله‌مانتار به‌شدارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان ناكه‌ن و به‌هۆى موجامه‌له‌ى سیاسییه‌وه‌ سزانادرێن.


فازڵ فه‌تلاوى په‌رله‌مانتارى فه‌تح رایگه‌یاند: نه‌هاتنى په‌رله‌مانتاران بۆ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان و سزانه‌دانیان و نه‌گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى یاسایی له‌ دژیان، به‌هۆى موجامه‌له‌ى سیاسییه‌وه‌یه‌.

ئاماژه‌ى بەوەشکرد: زیاتر له‌ 100 په‌رله‌مانتار له‌ دواى پێكهێنانى كابینه‌ى حكومه‌ته‌وه‌ تائێستا به‌شدارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان ناكه‌ن.

روونیشی كرده‌وه‌: ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى به‌شدارى دانیشتنه‌كان ناكه‌ن، سه‌رۆكى فراكسیۆن و قه‌واره‌ سیاسییه‌كان و وه‌زیره‌كانى پێشوو و پارێزگارانن، هه‌روه‌ك تائێستا پێنج په‌رله‌مانتار سوێندى ده‌ستورییان نه‌خواردووه‌.

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە