سیناتۆرێکی ئه‌مریكى: ئێستا باشترین كاته‌ بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر پاڵاوگه‌كانی ئێران

هەواڵ / جیهان :: 14/09/2019‌ :: 576‌ جار بینراوە

ئازوو محه‌مه‌د

سیناتۆری كۆماریخوازەکنی ئه‌مریكا له‌ كاردانه‌وه‌ی به‌رامبەر هێرشی ئه‌م به‌یانییه‌ی فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كان بۆ سه‌ر دوو پێگه‌ی سعودیە و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمپانیای ئارامكۆی تایبه‌ت به‌ وزه‌، وتی: "ئێستا باشترین كاته‌ بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر پاڵاوگه‌كانی نه‌وتى ئێران".


به‌ گوێره‌ی راپۆرتی سپوتنیك، لیندسی گراهام سیناتۆری كۆماریخوازی ئه‌مریكا له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین تویت له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی له‌ تویته‌ردا وتى: "حووسییه‌كانی ژێر كونترۆڵ و پاڵپشتی ئێران كه‌ هێرشیان كردووەته‌سه‌ر پاڵاوگه‌ نه‌وتییه‌كانی سعودیە، نموونه‌یه‌كی دیكه‌یه‌ له‌ كرده‌وه‌كانی ئێران و وێرانكردنی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".

دەڵێت: "ئێران حه‌زی له‌ ئاشتی نییه‌ و ته‌نیا ده‌یه‌وێت ناوچه‌كه‌ بخاته‌ ژێر كونترۆڵ و ده‌ستڕۆشتووی خۆی". 

ئه‌و سیناتۆره‌ له‌ درێژه‌دا نووسیویه‌تی "ئێران درێژه‌ به‌ كرده‌وه‌ تێكده‌ره‌كانی خۆی و به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پیتاندنی ئه‌تۆمی دەدات، بۆیه‌ ئێستا باشترین كاته‌ بۆ ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هیرش بكاته‌سه‌ر پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌".

مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش له‌ تویته‌كدا، ئێرانی به‌ به‌رپرسی ئه‌و هێرشانه‌ بۆ سه‌ر پێگه‌كانی سعودیە ناوبردووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە