كه‌نه‌دا چه‌ندین موڵكى ئێران ده‌فرۆشێت

هەواڵ / جیهان :: 14/09/2019‌ :: 750‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


وڵاتى كه‌نه‌دا به‌گوێره‌ى یاسایه‌ك پاش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان، موڵكه‌ داراییه‌كانى ئێران له‌و وڵاته‌ ده‌فرۆشێت.


حكومه‌تى كه‌نه‌دا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌وباره‌یه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ "به‌گوێره‌ى یاسای (به‌ڵگه‌ى دادوه‌رى بۆ قوربانییه‌كانى تیرۆر)، ده‌ستى گرتووه‌ به‌سه‌ر چه‌ندین موڵكى ئێران له‌ وڵاته‌كه‌ى كه‌ به‌ بڕى 28 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێن، پاشان فرۆشتوونى".

یاسای به‌ڵگه‌ى دادوه‌رى بۆ قوربانییه‌كانى تیرۆر، له‌ وڵاتى كه‌نه‌دا به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ قوربانیانى ده‌ستى تیرۆر ده‌دات، سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ تۆماربكه‌ن كه‌ پاڵپشتى تیرۆر ده‌كه‌ن و داواى قه‌ره‌بوو بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وڵاتى كه‌نه‌دا ئێران به‌ پاڵپشتى حه‌ماسى فله‌ستینى و حیزبوڵڵاى لوبنانى ده‌زانێت، ئه‌و مافه‌ى داوه‌ به‌ خه‌ڵكى سكاڵا له‌ دژى ئێران تۆمار بكه‌ن.

له‌دواى ئه‌و كاره‌ى حكومه‌تى كه‌نه‌دا، حكومه‌تى ئێران به‌ فه‌رمى كرده‌وه‌كه‌ى كه‌نه‌داى به‌ پێشلكردنى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌قه‌ڵه‌مدا و رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر بێتوو حكومه‌تی كه‌نه‌دا ئه‌و بڕیاره‌ نایاساییه‌ پووچه‌ڵ نه‌كاته‌وه‌و قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه‌ی تووش ئێرانی كردووه‌ نه‌كاته‌وه‌، ئه‌وانیش به‌ گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دواى مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن".

دا: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure