لەسەر منداڵە دۆزراوەکە روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: 14/09/2019‌ :: 5447‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

تەندروستی کەرکوک لەبارەی دۆزینەوەی منداڵە تازە لەدایکبووەکەی نێو نەخۆشخانە هاتەدەنگ و دەڵێت: "هێزە ئەمنییەکان بەدوای کەسوکارەکەیدا دەگەڕێن".

دوای ئەوەی دوێنێ هەینی 13ی ئەیلول منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەنێو نەخۆشخانەی کەرکوک دۆزرایەوە کە لەلایەن دایکیه‌وە فڕێدرابوو.

فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک لەروونکردنەوەیەکدا دەڵێت: "منداڵەکە لەنێو یەکێک لە سه‌تڵه‌كانی خۆڵ و خاشاکی نێو نەخۆشخانە دۆزراوەتەوە له‌ نزیک دەستشۆری هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە".

روونشیکردووەتەوە: لەلایەن كارگوزارەکانی نەخۆشخانەکەوە منداڵەکە دۆزراوەتەوەو گەیه‌ندراوەتە بەشی نەبەکام و لەئێستادا تەندروستی جێگیرە.

تەندروستی کەرکوک ئاشکرای کردووە کە بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا سەرقاڵی بەدواداچوونن بۆ دۆزینەوەی کەسوکاری منداڵەکە، تاکو رێوشوێنی یاسایی توندیان لە دژ بگیرێتەبەر.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فواد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە