ئێران: سه‌ره‌ڕای سزاكانی ئه‌مریكا له‌ كاركردن به‌رده‌وامین

هەواڵ / ئابوری :: 14/09/2019‌ :: 115‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14ی ئه‌یلول، وه‌زاره‌تى نه‌وتى ئێران گرێبه‌ستى دامه‌زراندنى كێڵگه‌ى بیلالى تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانى غازى سروشتى راگه‌یاند، وه‌زیرى وزه‌ى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت: "ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ كاركردن و ناهێڵین سزاكانى ئه‌مریكا كارمان تێبكات".

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ له‌باره‌ى كێڵگه‌كه‌وه‌ ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز بڵاویكردوونه‌ته‌وه‌ "ئێران گرێبه‌ستێكی 440 ملیۆن دۆلاری واژۆكردووه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی به‌مه‌به‌ستى دامه‌زراندنی كێڵگه‌ی غازی بیلال، تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانى غازى سروشتى كه‌ تواناى به‌رهه‌مهێنانى رۆژانه‌ 14 ملیار لیتر غازى هه‌یه‌".

له‌و باره‌یه‌وه‌ بیژه‌ن زه‌نگه‌نه‌، وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاندووه‌ "ئه‌م گرێبه‌سته‌ و گرێبه‌سته‌كانی داهاتووش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ئێمه‌ سه‌ره‌ڕای سزاكانی ئه‌مریكا له‌ كاركردن به‌رده‌وامین و ناهێڵین رێگریمان لێ بكات".

و: كێوان
دا: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure