عێراق بەكورتی: ژمارەیەك پەرلەمانتار وەڵامی حكومەتی هەرێم دەدەنەوە

هەواڵ / عێراق :: 14/09/2019‌ :: 265‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

-شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند "تۆڕێكی تیرۆریستییان دەستگیر كردووە كە ویستوویانە لەكاتی سەردانی زیارەتكاران بۆ بەشداری لەچلەی ئیمام حسێن، كاری خۆكوژی و تەقینەوە ئەنجامبدەن".

 
-وەزارەتی كارەبای عێراق دوو گرێبەستی گەورەی لەگەڵ كۆمپانیای زیمینز-ی ئەڵمانیدا واژۆ كردووە بەمەبەستی پەرەدان بە هەردوو وێستگەی غازیی بێجی یەك و دوو.

-ژمارەیەك پەرلەمانتار لەوەڵامی وتەبێژی رەسمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا كە رایگەیاندبوو، پێویستە بەغدا 80 ملیار دۆلار قەرزی هەرێم بداتەوە، ئاماژە بەوە دەكەن، كە پێویستە وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق لەئەنجومەنی نوێنەران ئامادە بن بۆ پێدانی روونكردنەوە لەوبارەیەوە، باسی ئەوەشدەكەن، كە بەغدا هیچ قەرزێكی هەولێری لا نییە.

 
-لیژنەی ئەمن و ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق داوایكردووە فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران و روونكردنەوە بدات لەبارەی ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر بارەگاكانی ئەو هێزە لەماوەی رابوردوودا.

-وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق رایگه‌یاند: شاندێكی حكومی به‌سه‌رۆكایه‌تی نه‌عیم سجیل روبه‌یعی وه‌زیری گه‌یاندنی عێراق به‌شداری كۆنگره‌ی زانستی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ له‌ بۆدابستی پایته‌ختی هه‌نگاریا به‌ڕێوه‌بچێت.

-موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر و سەرکردەی هاوپەیمانی سائیرون (ئەمڕۆ هەینی 13ی ئەیلولی 2019) لە تویتێکدا رایگەیاند: "گەندەڵییەکانتان درێژە ناکێشێت".

-خانەی هەڵۆکانی هەواڵگری عێراق رایدەگەیەنێت: بۆیان دەرکەوتووە ژنە بەندکراوێکی داعش بەناوی (ئەبرار ئەلکوبەیسی) یەکێک بووە لە ئەندامانی دەستەی دروستکردنی مادە کیمیایی و بایەلۆجییەکانی سەر بە رێکخراوی داعش و دادگاش سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاندووە.

 

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە