وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ داواى ده‌رماڵه‌ بۆ هێزه‌كانى 70 و 80 ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 14/09/2019‌ :: 248‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار 

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ داوا له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كات، هاوشێوه‌ى هێزه‌كانى دیكه‌ى پێشمه‌رگه،‌ ده‌رماڵه‌ى خێزان و منداڵ به‌ سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه ‌و ئه‌فسه‌رانى هێزه‌كانى 70و 80ى پێشمه‌رگه‌ بدرێت.


به‌پێى نووسراوى ژماره‌ (13769) كه‌ له‌ 9ى ئه‌یلول به‌ واژۆى شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌، ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه‌، داواكراوه‌ هاوشێوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، ده‌رماڵه‌ى خێزان و منداڵ به‌ پێشمه‌رگه‌ و ئه‌فسه‌رانى هێزه‌كانى 70 و 80ى بدرێت.

به‌هۆى پێنه‌دانى ده‌رماڵه‌كانى هه‌فته‌ى رابوردوو، به‌شێك له‌ پێشمه‌رگه‌ و ئه‌فسه‌رانى هێزه‌كانى 70 داوایان له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كرد، ده‌رماڵه‌ى خێزان و منداڵیان پێبدرێت و چیتر رێگه‌ نه‌درێت ناعه‌داله‌تى له‌ پێدانى ده‌رماڵه‌كان بكرێت.

جگه‌ له‌ هێزه‌كانى 70 و 80ى پێشمه‌رگه‌، حكومه‌تى هه‌رێم ده‌رماڵه‌ى خێزان و منداڵ به‌ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران، به‌ فه‌رمانبه‌رانى شارستانى و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیشه‌وه‌، ده‌دات. 
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌ 2ى ئه‌یلول داواى له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردبوو، ده‌رماڵه‌ى بڕوانامه‌ و پایه‌ به‌سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه ‌و ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ بدرێت.

پ: ل. م

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure