لەماوەی 15 رۆژدا لە ناوچەیەکی هەرێمەوە زیاتر لە 10 هەزار کەس چوونەتە ئێران

هەواڵ / ئابوری :: 14/09/2019‌ :: 222‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

به‌پێى ئامارێكى مه‌رزى په‌روێزخان له‌ 15 رۆژدا زیاتر له‌ 10 هه‌زار گه‌شتیارى كورد روویان له‌ وڵاتى ئێران كردووه‌ و به‌ وته‌ى گه‌شتیارێكیش نزیكى ناوچه‌كانى گه‌رمیان به‌ كوردستانى خۆرهه‌ڵات و ناوچه‌كانى ترى ئێران هۆكارى سه‌ره‌كى گه‌شتى هاووڵاتیانه‌.

ئارام سایه‌خان، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى مه‌رزى په‌روێزخان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ى 15 رۆژدا له‌ سنوورى مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار گه‌شتیارى كورد روویان له‌ وڵاتى ئێران كردووه‌ و ژمارەكه‌ش زیاتر بووه‌ بەراورد بە ساڵى رابوردوو ئێستا هاووڵاتیان زیاتر له‌ كوردستانه‌وه‌ روو له‌ ئێران ده‌كه‌ن.

وتیشى: "له‌ به‌رامبه‌ریشدا گه‌شتیارێكى زۆری عه‌ره‌ب و ئێرانى  له‌و ماوه‌یه‌ له‌ وڵاتى ئێرانه‌وه‌ له‌ مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك ژماره‌یان نزیكه‌ى هه‌شت هه‌زار و 500 گه‌شتیار بوون".

ئه‌یاد محه‌مه‌د، هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ چه‌ند رۆژى رابوردوودا گه‌شتى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى كردووه‌ له‌ خۆرهه‌ڵات و ناوچه‌كانى دیكه‌ى ئێران. هۆكارى سه‌ره‌كى گه‌شتى هاووڵاتیانیش بۆ نزیكى ناوچه‌ى گه‌رمیان له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانە كه‌ بۆ خۆشى و هه‌روەها سه‌ردانى پزیشك گه‌شت ده‌كه‌ن، نزمى ئاستى تمه‌نیش هۆكارێكى تره‌.

پ: چ.ع

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە