سەرمایەدارێک نهێنی سەرکەوتنی دەگێڕێتەوە

هەواڵ / که‌لتور :: 14/09/2019‌ :: 1540‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

نیك هاناوه‌ كه‌ سه‌رمایه‌دار و قسه‌كه‌رێكى هانده‌رى به‌توانایه‌ له‌ لوتكه‌ى تێد 2019 له‌سه‌ر نهێنى سه‌رمایه‌داریى قسه‌ى كرد و ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ قسه‌كانییه‌تى:


من سه‌رمایه‌دارم، دواى 30 ساڵ كاركردنم له‌ بوارى سه‌رمایه‌دارى و تێپه‌ڕبوون به‌ سێ ده‌رزه‌ن كۆمپانیادا، په‌یداكردنى ده‌یان ملیۆن دۆلار له‌ به‌هاى بازاڕ كه‌ من له‌ پێشه‌نگى 100%ى ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بووم كه‌ قازانجیان كردووه‌، به‌ڵكو 0.1%یان بووم.

ئه‌مڕۆ هاتووم نهێنى سه‌ركه‌وتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێوه‌ هاوبه‌شى پێبكه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌موو سه‌رمایه‌داره‌كانى ترى وه‌كو من هه‌رگیز له‌ئێستا ده‌وڵه‌مه‌ندتر نه‌بوون، لێره‌دا پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، چۆن ئه‌وه‌مان كرد؟ چۆن ده‌توانین ساڵانه‌ له‌و كێكه‌ ئابورییه‌ هاوبه‌شه‌ى كه‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌شه‌دایه‌ بپچڕین؟ ئایا ئه‌و خه‌ڵكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ژیرتره‌ به‌راورد به‌ ئێمه‌ له‌ 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا؟ ئایا ئێمه‌ سه‌ختتر كارده‌كه‌ین له‌ رابوردوو؟ ئایا ئێمه‌ درێژترین، جوانتر ده‌رده‌كه‌وین؟

به‌داخه‌وه‌ نه‌خێر، هه‌موو شته‌كان شۆڕبوونه‌ته‌وه‌ بۆ ته‌نیا شتێك، ئه‌ویش ئابورییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى لێره‌دا نهێنییه‌كى پیس هه‌یه‌، سه‌رده‌مێك ئابورى له‌پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى گشتیدا بوو، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مى نیو لیبراڵییه‌دا، ته‌نیا له‌خزمه‌تى كۆمپانیا گه‌وره‌كان و ملیاردێره‌كاندایه‌، ئه‌وه‌ش گرفتێكى بچووكى دروستكردووه‌، ده‌توانین یاسایه‌كى ئابورى هه‌ڵبژێرین كه‌ باج له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان زیاد بكات و كۆمپانیا به‌هێزه‌كان رێكبخه‌ینه‌وه‌ و مووچه‌ى كارمه‌نده‌كان زیاد بكه‌ین، ئه‌وه‌مان كردووه‌ پێشتر، به‌ڵام ئابوریناسه‌ نیو لیبراڵییه‌كان هۆشدارى ده‌ده‌ن كه‌ هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه‌ هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى زیادكردنى باج هه‌میشه‌ گه‌شه‌ى ئابورى له‌ناوده‌بات و هه‌ر شێوازێكى رێكخستنه‌وه‌ى حكومه‌تیش كاریگه‌ر نابێت، زیادكردنى مووچه‌ش كار ده‌كوژێت.

باشه‌، ئه‌نجامى ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ له‌ماوه‌ى 30 ساڵى رابوردوودا، ته‌نیا له‌ ئه‌مریكا 1%ى دانیشتووان 21 تریلیۆن دۆلار سه‌رمایه‌كه‌یان گه‌شه‌ى سه‌ندووه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندتربوون، به‌ڵام 50%ى خه‌ڵك به‌به‌هاى 900 ملیار دۆلار هه‌ژارتر بوون، ئه‌وه‌ش شێوازێكى فراوانى نایه‌كسانییه‌ كه‌ خۆى دووباره‌كردووه‌ته‌وه‌ له‌ جیهاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، خێزانه‌ مامناوه‌نده‌كان له‌ ململانێدان بۆ به‌ده‌ستهێنانى مووچه‌یه‌ك كه‌ ماوه‌ى نزیكه‌ى 40 ساڵه‌ نه‌گۆڕاوه‌ و ژیانى نه‌گۆڕیون، ئابوریناسه‌ نیو لیبراڵییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ هۆشداریدان به‌وه‌ى كه‌ ته‌نیا وه‌ڵامێكى په‌سه‌ند بۆ ئه‌و ئازاره‌ نابه‌جێیه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ و جیهانبینییه‌ ته‌نیا كه‌مكردنه‌وه‌ و جیهانبینى زیاتره‌.

لێره‌دا پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ چیبكات؟ به‌لاى منه‌وه‌ زۆر روونه‌ كه‌ پێویسته‌ چى بكه‌ین؟ پێویستمان به‌ ئابورییه‌كى نوێیه‌، ئابورى وه‌كو زانستێكى بێزاركه‌ر پێناسه‌كراوه‌، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه‌ تاكو ئێستا خوێندنه‌وه‌ى باشى بۆنه‌كراوه‌، له‌راستیدا ئابورى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زانست نییه‌ سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و ماتماتیكه‌.

له‌راستیدا ئه‌كادیمییه‌كان و خاوه‌ن پیشه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ بیردۆزى ئابورى نیو لیبراڵى هه‌ڵه‌ و مه‌ترسیداره‌، ئه‌و قه‌یرانانه‌ى له‌مڕۆدا هه‌ن و ئه‌و نایه‌كسانی و ناجێگیرییه‌ سیاسییه‌ى كه‌ هه‌یه‌، به‌رهه‌مى ئه‌و بیردۆزه‌ هه‌ڵه‌یه‌ى ئابورییه‌.

ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌یزانین ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ئابورییه‌ى كه‌ منى كرد به‌ سه‌رمایه‌دار ته‌نیا هه‌ڵه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵكو جیاوازبووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌ریده‌خات كه‌ ئه‌وه‌ سه‌رمایه‌دار نه‌بووه‌ كه‌ گه‌شه‌ى به‌ ئابورى سه‌ندووه‌ به‌ڵكو خه‌ڵكبووه‌، وه‌ به‌رژه‌وه‌ندى تاك نه‌بووه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵگاى به‌ره‌وپێش بردبێت، ئه‌وه‌ ئاڵوگۆڕ بووه‌ و كێبڕكێیه‌ك نه‌بووه‌ كه‌ گه‌شه‌سه‌ندنمانى دروستكردبێت، ئه‌وه‌ هه‌ره‌وه‌زى بووه‌، ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌یبینین ئه‌وه‌یه‌ ئابورى نه‌ یه‌كسانییه‌ و نه‌ گشتگیره‌ و هه‌رگیز ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كى باش پارێزگارى له‌ پێویستى هه‌ره‌وه‌زى كۆمه‌ڵگه‌ بكات بۆئه‌وه‌ى بتوانرێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى مۆدێرنى گه‌شه‌سه‌ندوو بونیاد بنێت.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە