مەلەوانگەیەک لە سلێمانی داخرا

هەواڵ / کوردستان :: 14/09/2019‌ :: 581‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتیان لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی مه‌له‌وانگه‌یه‌كیان له‌شاری سلێمانی داخست.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: لەشاری سلێمانی ‌ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به‌هۆی ئاوی مه‌له‌وانگه‌كه‌وه تووشی سوربوونه‌وه‌ و هەستیاری (حه‌ساسیه‌ت) بوون، په‌یوه‌ندیان به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ كردووه‌ بۆ سكاڵاكردن له‌سه‌ر مه‌له‌وانگه‌ی ( های كلاس) له‌گه‌ڕه‌كی كانی با‌. 

وتیشی: "له‌لایه‌ن لیژنه‌ی مه‌له‌وانگه‌ی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ پشكنین بۆ شوێنه‌كه‌ و ئاوی مه‌له‌وانگه‌كه ‌كراوه‌، ده‌ركه‌وت به‌هۆی پیسی ئاوه‌كه‌ و نۆرماڵ نه‌بوونی (PH)ەكه‌یه‌وه‌ شیاوی مه‌له‌كردن نییه‌ تیایدا".

ئەوەشی وت: "بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی مه‌له‌وانگه‌ی (های كلاس) داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌".

پ: چ.ع

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە