گه‌نجێكى كه‌لار به‌ فلته‌رى جگه‌ره‌ گه‌نجان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 208‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

گه‌نجێكى كه‌لار له‌ پاركێكى بچوكى شاره‌كه‌ هه‌زار و 500 فلته‌رى جگه‌ره‌ كۆده‌كاته‌وه‌ و ناوى گه‌نجى پێده‌نوسێت و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات قورسه‌ بۆ پیاوانى شاره‌وانى بۆ ئه‌و هه‌موو فلته‌ری جگه‌ره‌یە بچه‌مێنه‌وه‌ و هه‌ڵیبگرنه‌وه‌.


محه‌مه‌د نامیق، گه‌نجێكى دانیشتووى كه‌لار به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌م شه‌وانه‌ى رابوردوودا له‌ پاركێكى بچوكى شارى كه‌لار ژماره‌یه‌كى زۆر فلته‌رى جگه‌ره‌م بینى و هه‌ستام به‌ كۆكردنه‌وه‌یان كه‌ ژماره‌یان هه‌زار و 500 دانه‌ بوو، وه‌كو ره‌خنه‌یه‌ك له‌وانه‌ى به‌و كاره‌ هه‌ڵده‌ستن هه‌ر به‌ فلته‌رى جگه‌ره‌كه‌ ناوى "گه‌نج"م نووسی.

وتیشى: "شەوان ژمارەیەکی زۆر گەنج لەم پارکە دادەنیشن و تاوتوێی بارودۆخى سیاسی ناوخۆ و ئیقلیمی و جیهان دەکەن لەدواى خۆشیان ئەم پاشماوەیە و زۆری تر بەجێدەهێڵن و پاشەڕۆکانی تریان پیاوە بەتەمەنەکانی شارەوانی پاکی دەکەنەوە، بەڵام ئەمەیان بەهەموو پارکەکەدا بڵاودەبێتەوە و بۆ ئەو پیاوانە قورسە هه‌زار و 500 جار دانیشن و هەڵبستنەوە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: بۆیه‌ ناوى گه‌نجم به‌و فلته‌رانه‌ نووسیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان لێى تێبگه‌ن و هه‌ستى به‌رپرسیارێتى وایان لێ بكات چیتر فلته‌رى جگه‌ره‌ فڕێ نه‌ده‌ن و ژینگه‌ پاكڕاگرن و هاوكارى كرێكاران بن.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە