وەزیری نەوتی عێراق: هەرێمی كوردستان ئەو نەوتەی نەداوەتە بەغدا كە رێككەوتنی لەبارەوە كرا

هەواڵ / ئابوری :: 14/09/2019‌ :: 337‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ


وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت: ئەو بڕە نەوتەی هەولێر و بەغدا لەسەری رێككەوتوون، تائێستا لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە رادەستی حكومەتی عێراق نەكراوە.

 

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاندووە: پێویستە هەولێر پابەند بێت بەو رێككارانەی لێكتێگەیشتنیان لەبارەوە كراوە لەسەر هەناردەی نەوت.

 

غەزبان لەپەراوێزی كۆبوونەوەی لیژنەی وەزاریی رێكخراوی ئۆپیك ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكات، بەڵام تائێستا ئەوەی نەكردووە.

 

ئا: ئارام غەفور

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure