ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵبژێردران

هەواڵ / کوردستان :: 14/09/2019‌ :: 616‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ ده‌نگدان ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى هه‌ڵبژارده‌وه‌، كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان سه‌رپه‌رشتى كاروبارێكى ناو بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن و ناویان سكرتێر ده‌بێت.


خانه‌ى راپه‌ڕاندنى نوێ پێكهاتوون له‌ (عومه‌رى سه‌ید عه‌لى- رێكخه‌رى گشتى، عه‌دنان عوسمان- سكرتێرى جڤاتى نیشتمانى،  جه‌لال جه‌وهه‌ر-سكرتێرى فراكسیۆنه‌كان  و ده‌رباز محه‌مه‌د- سكرتێرى ژووره‌كان و برزو مه‌جید- سكرتێرى كاروبارى خه‌ڵك ، شه‌مال عه‌بدولوه‌فا سكرتێرى باژێره‌كان).

خانه‌ى راپه‌ڕاندنى گۆڕان له‌ حه‌وت ئه‌ندام پێكدێت و به‌پێى ده‌ستوورى ناوخۆیى گۆڕان هه‌ر دوو ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنى بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.

ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژێردران بریتین له‌ شه‌ش كه‌س، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردووش (جه‌مالى حاجى محه‌مه‌د) به‌ سه‌رۆكى جڤاتى گشتى هه‌ڵبژێردرا، كه‌ راسته‌وخۆ ده‌بێته‌ ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندن، هه‌ربۆیه‌ به‌وه‌وه‌ ده‌بنه‌ حه‌وت ئه‌ندام و پێكهاته‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى نوێ ته‌واو ده‌كه‌ن.

پێداچوونەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure