کەرکوک: منداڵێکی تازە لەدایکبوو "لەلایەن دایکیەوە" فڕێدەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 13/09/2019‌ :: 910‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

لە نەخۆشخانەیەکی کەرکوک منداڵێکی تازە لەدایکبوو دەدۆزرێتەوە دوای ئەوەی "لەلایەن دایکیەوە" فڕێدەدرێت.


سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی منداڵانی کەرکوک (ئەمڕۆ هەینی 13ی ئەیلولى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: لە نزیک دەستشۆرەکانی نەخۆشخانەی منداڵان، منداڵێکی تازە لەدایکبوو دۆزرایەوە کە لەلایەن دایکیەوە فڕێدراوە بەر لەوەی نەخۆشخانە بەجێبهێڵێت.

وتیشی: "منداڵەکە کوڕە و لەئێستادا لە بەشی نەبەکامی نەخۆشخانەکەدایە و باری تەندروستی جێگیرە".

پێداچوونەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure