داواى هەڵگرتنى پارێزبەندى لەسەر پەرلەمانتارێک دەکرێت

هەواڵ / عێراق :: 13/09/2019‌ :: 132‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

داواکارى گشتى داوا لە پەرلەمانى عێراق دەکات پارێزبەندى لەسەر پەرلەمانتارێک هەڵبگرێت، لیژنەى شەهیدانیش داوا لە محەمەد حەلبوسى دەکات سبەى ئەو پرسە بخاتە بەردەم پەرلەمان.


عەبدولئیلاهـ نائیلى، سەرۆکى لیژنەى شەهید و قوربانى و زیندانیان لە پەرلەمانى عێراق (ئەمڕۆ هەینى 13ى ئەیلولى 2019) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: داواکارى گشتى داوای لە پەرلەمان کردووە پارێزبەندى لەسەر پەرلەمانتار فائق شێخ عەلى هەڵبگرێت بەهۆى پیاهەڵدان بە حزبى بەعسدا، ئەمەش پاش داواکارییەکى لیژنەکەیان.

بەپێى بەیاننامەکە نائیلى داواى لە محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان کردووە ئەو پرسە بخاتە بەردەم دانیشتنى سبەى پەرلەمان.

ئا: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure