په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌موارده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 13/09/2019‌ :: 116‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

په‌رله‌مانى كوردستان سه‌رقاڵى هه‌مواركردنه‌وه‌ى چه‌ند ماده‌یه‌كى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانه‌ كه‌ كه‌موكووڕى تێدایه‌ و ده‌یه‌وێت گۆڕانكارى تێدابكات.


رووپاك ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى كوردستان (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى ئه‌یلولى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ ماده‌كانى ناو په‌یڕه‌وه‌كه‌ كه‌موكووڕى تێدایه‌ بۆیه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌ستكارى بكه‌ن یاخود به‌شێك له‌و مادانه‌ لابده‌ن. 

وتیشى: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ره‌شنووسێك ئاماده‌كراوه‌ و بڕیاره‌ له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو لیژنه‌كه‌مان بۆ تاوتوێكردنى كۆببێته‌وه‌".

روونیشیكرده‌وه‌: دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ لیژنه‌ى یاسایى ده‌ستده‌كات به‌ ئاماده‌كردنى پڕۆژەیاسایه‌ك و پاشان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ په‌سه‌ندكردنى.

پێداچوونەوە: شیروان شەریف

بڵاوکردنەوە: ن.ر

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure