كچێك له‌ كاتى مه‌له‌كردندا خنكا

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 748‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

ئێوەری ئەمڕۆ پێنجشەممە كچێكى ته‌مه‌ن 19 ساڵانى دانیشتووى گه‌رمیان له‌ كاتى مه‌له‌كردندا لە ئاوەسپی خنکا.


عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گوندى خانى سه‌ر به‌ ناوچه‌ى ئاوه‌سپى كچێكى ته‌مه‌ن 19 ساڵ بەناوى "سیڤان عارف" دانیشتووى ناحیه‌ى رزگارى له‌ كاتى مه‌له‌كردندا خنكاوه‌.

وتیشى: "به‌ وته‌ى باوكى، خێزانى ئه‌و كچه‌ به‌ مه‌به‌ستى سه‌یران روویان كردووه‌ته‌ گوندى خان له‌ سنوورى قەزای كفرى و له‌وێدا كچه‌كه‌ى مه‌له‌ى كردووه‌ و له‌ ئاوه‌كه‌دا خنكاوه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ته‌رمى ئه‌و كچه‌ ده‌رهێنراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستادا به‌ مه‌به‌ستى توێكارى پزیشكى ره‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كه‌لار كراوه‌.

عه‌لى قه‌دورى راشیگه‌یاند: هه‌ر ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ ناحیه‌ى رزگارى منداڵێكى كچی ته‌مه‌ن دوو ساڵان به‌هۆى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى له‌سه‌ربانى ماڵه‌وه‌یان گیانى له‌ ده‌ستداوه‌. 

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure