هۆکاری نەناردنی مووچەی پێشمەرگە لە بەغداوە ئاشکرادەکرێت

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 2106‌ جار بینراوە

تاگ :: پێشمەرگە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

ماوه‌ى زیاتر له‌ هه‌شت مانگه‌ حكومه‌تى عێراق مووچه‌ى مانگانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى نه‌ناردووه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ى مانگانه‌ 68 ملیار دیناره‌، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم لە بەغدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هۆكارى نه‌ناردنى مووچه‌كه‌ ئاشكراده‌كات، هاوكات ده‌ڵێت: "تاوه‌كو كۆتایى ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م پاره‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت".


به‌پێى رێكکه‌وتنى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا، حكومه‌تى عێراق پابه‌ند ده‌بێت به‌ بودجه‌ى 2019ى عێراق و مانگانه‌ 68 ملیار دینار له‌ بودجه‌ى هێزه‌ وشکانییه‌کانى عێراق بۆ پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ده‌كات، به‌ڵام تائێستا پاره‌كه‌ نه‌نێردراوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ى 544 ملیار دیناره‌.

له‌باره‌ى هۆكارى نه‌ناردنى پاره‌كه‌، فارس عیسا، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ به‌غدا (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ى ئه‌یلولی 2019) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بڕیارى خه‌رجكردنى پاره‌كه‌ى داوه‌، به‌ڵام به‌هۆكارى سیاسى بڕیارى راگرتنى مووچه‌كه‌ دراوه‌.

وتیشى: "فشارى زۆر له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ کراوە بۆئه‌وه‌ى به‌غدا رازى بكرێت به‌ ناردنى مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌، بۆیه‌ تاوه‌كو كۆتایى ئه‌مساڵ ئه‌و پاره‌یه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ یاخود به‌ چه‌ند قۆناغێك ده‌گاته‌ هه‌رێم".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ته‌نیا بڕیارى عادل عه‌بدولمەهدى بۆ خه‌رجكردنى پاره‌كه‌ ماوه‌، پێشبینده‌كرێت پێش كۆتایى ئه‌مساڵ بڕیاره‌كه‌ بدات.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure