"لەبارەی ئەو ماڵانه‌ی پێوه‌ری ئاویان نه‌به‌ستووه‌ بڕیارێکی نوێ ده‌ركرا"

هەواڵ / کوردستانی :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 14567‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

ڕۆژانە هاووڵاتیان بۆ چارەسەركردنی كێشەی هاتنەوەی ڕێژەیەكی زۆری پارە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو دەكەن، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: "ئەو سزایەمان راگرتووە لەسەر ئەو ماڵانەی پێوەریان نەبەستووە".


شیرین ئەمین سەرۆكی لێژنەی دەستپاكی و سكاڵای پەرلەمان لەوبارەیەوە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لەدواین هەوڵەكانمان بەهاوبەشی لەگەڵ لێژنە شارەوانییەكانی پەرلەمان بڕیاری وەستاندنی ئەو سزایەمان داوە كە بەرواری (1ی ئەیلولی 2019) بۆ هاووڵاتیان بە وادەی كۆتایی دیاریكراوە كە هەر مالێك پێوەری ئاو  نەبەستێت سزابدرێت".

وتیشی: "داواشمان كردووە هەتا كێشەی پێوەری بەستنی ئاوی ماڵان و گرفتەكانی ئەو پێوەرە چارەسەر دەكرێن، كار بەپێوەری ئاوی ماڵان نەكرێت".

سەرۆكی لێژنەی دەستپاكی لەپەرلەمان ئاماژەی بەوەشكرد: لیژنەیەكی لاوەكیمان پێكهێناوە و لەئیستادا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەی وردین بۆ كۆكردنەوەی تەواوی دۆسیەی بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان، هەر لە ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە و هێنانی جۆری ئامێرەكان و چۆنیەتی بەستنی، لەگەڵ ئەوەشدا نرخەكانیان جیاوازە و دوای ئەنجامی كۆتایی، بانگهێشتی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەكەین بۆ لێكۆڵینەوە لەو دۆسیەیە.

پ: ک. س
بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure