عێراق بەڵێنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە ئۆپیك دەدات

هەواڵ / ئابوری :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 111‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ


هەریەك لەوڵاتانی نەیجیریا و عێراق بەڵێنیان بە ئۆپێك داوە لەمانگی تشرینی یەكەمەوە بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكەنەوە.

محەمەد بن حەمەد رمحی وەزیری نەوتی عوممان رایگەیاند "بەرهەمهێنەرانی نەوت لە لیژنەی وەزاری ئۆپێك تاوتوێی وردەكارییەكانی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتیان نەكردووە، بەڵام نەیجیریا و عێراق بەڵێنیان بە ئۆپێك داوە لەمانگی تشرینی یەكەمەوە بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكەنەوە".

رمحی دوای كۆبوونەوەكەی ئەبو زەبی بۆ چاودێریكردنی پابەندبوونی ئەندامەكانی ئۆپێك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "ئاستی كەمكردنەوەی بەرهەمی ئۆپێك گەیشتووەتە 136% و ئاسۆی ساڵی 2020 باش نابێت".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure