عێراق گرێبەستی هەڵكەندنی 20 بیرە نەوت واژۆ دەكات

هەواڵ / ئابوری :: 12/09/2019‌ :: 198‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ


وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند "گرێبەستێكیان لەگەڵ كۆمپانیایەكی عێراقی بۆ هەڵكەندنی بیری نەوت لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی زیقار واژۆ كردووە بۆ هەڵكەندنی 20 بیر لە كێڵگەی ناسڕیە".

فەیاز حەسەن بریكاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ كاروباری دەرهێنانی نەوت لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند "ئەو رێككەوتنە لەچوارچێوەی بەرەوپێشبردنی كەرتی نەوت لەنێوان هەردوو كۆمپانیاكە واژۆ كراوە، بۆ بەرەوپێشبردنی كێڵگەكانی ناسڕیە و بەنیازن 20 بیری نوێی نەوت لێبدەن كە رۆژانە ئاستی دەرهێنانی نەوت تیایاندا دەگاتە 40 هەزار بەرمیل".

جگە لەوەش غاز لەهەمان بیرە نەوت دەردەهێنرێت كە بڕكەی دەگاتە 20 ملیۆن پێ سێجا و ئەو غازەش وەك سوتەمەنی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا بەكاردەهێنرێت.

  راشیگەیاند "ئەو پڕۆژەیە هەلی كار بۆ گەنجانی پارێزگای زیقار دەستەبەر دەكات،كە بڕی تێچووی 128 ملیۆن دۆلارە". 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە