ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر نوسراوێكی دەركرد

هەواڵ / کوردستان :: 12/09/2019‌ :: 521‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز


ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە نووسراوێكی فەرمیدا داوا لە وەزارتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات ڕێكاری یاسایی و كارگێڕی بۆ دەستبەكاربوونی پارێزگاری نوێی هەولێر دەربكات.

عەلی رەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر (ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئەیلولی 2019) لە نووسراوێكی فەرمیدا كە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردووە، داوا دەكات ڕێكاری یاسایی و كارگێڕی بۆ فرسەت سۆفی پارێزگاری نوێی هەولێر دەربكەن.

هاوكات ئاماژە بەوەشكراوە: دوابەدوای كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 70ی ئەنجومەنی پارێزگا لە بەرواری (12ی ئەیلولی 2019)، فرسەت سۆفی كە تاكە كاندید بوو بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر لە كۆی 28 ئەندامی ئامادەبوو، 27 دەنگی بەدەستهێنا و بەپارێزگاری هەڵبژێردراوی پارێزگای هەولێر پەسەندكرا.

لەنووسراوەكەی ئەنجومەنی پارێزگا ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕێكای یاسایی و كارگێری ئەنجام بدرێن، بۆ ئەوەی بەزووترین كات پارێزگاری نوێی هەولێر دەستبەكاربێت.

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure