ئۆپێك تەئكید لەسەر پێویستیی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەكاتەوە

هەواڵ / ئابوری :: 12/09/2019‌ :: 64‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ


لیژنەی چاودێری وەزاری بۆ ڕێككەوتنی ئۆپیك تەئكیدی لەوە كردەوە پێویستە ئەندامەكانی پابەندی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بن وەك چۆن پێشتر رێككەوتنیان لەبارەوە كردووە.

ئەم بڕیارە لەمیانی كۆبوونەوەی لیژنەی ئەبو زەبی هات كە باسی پێشهاتەكانی بازاڕی نەوتی تێدا كراوە و ئەمە یەكەم كۆبوونەوەیە وەزیری وزەی سعودیە ئەمیر عەبدولعەزیز بن سەلمان بەشداری تێدا دەكات كە لەمدواییانەدا بووە بە وەزیری  وزەی ئەو وڵاتە.

ئەلیكسەندەر نوڤاك وەزیری وزەی روسیا رایگەیاند "رووسیا پابەندە بەو رێككەوتنە و پێویستە ئەندامەكانی تریش پابەند بن".

كۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی چاودێری وەزاری بۆ رێككەوتنی ئۆپێك لە دەستپێكی مانگی 9ی داهاتوو دەكرێت و تێیدا جارێكی تر داوا لە ئەندامانی ئەو رێكخراوە دەكرێت پابەندی رێككەوتنەكە بن  و بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو كەمبكەنەوە.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure