ساڵح ژاژڵەیی: لەگەڵ ئەوە نەبووین گۆڕان بەشداری حكومەت بكات

هەواڵ / کوردستان :: 12/09/2019‌ :: 371‌ جار بینراوە
ساڵح ژاژڵەیی

تاگ :: گۆڕان

دواڕۆژ

ساڵح ژاژڵەیی سەركردەی دەست لەكاركێشاوەی گۆڕان لەبارەی وازهێنانی لە بزوتنەوەكەی دەڵێت: "ئێـمە لە جڤاتی نیشتمانی زۆرینەمان یا هیچ نەبێت نیوەمان پێمان باش نەبوو گۆڕان بچێتە ئەم حوکمەتەوە".


ژاژڵەیی لەبارەی هۆكارێكی دیكەی دەست لەكاركێشانەوەكەی بۆ دەنگی كوردی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كردووە: "داوایانكردووە هەر کەس چووە وەفدی دانوستان، نابێت خۆی هەڵبژێرێت بۆ هیچ پۆستێك كه‌ گۆڕان له‌ حكومه‌ت وه‌ریده‌گرێت، چونکە مەعقول نییە (زەلام) خۆی بچێت بۆ دانوستان بەڵام خۆی دابمەزرێنێت؟".

بەوتەی ژاژڵەیی، كە جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بووە، کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا بە ئەندازەی خۆیان کاریگەرییان هەیە و دەست وەردەدەن و خاوەن بڕیارن لە هەندێک شتدا نەک هەموو شتێک و ئەگەر بشیانەوێت کاریگەرییان دەبێت، چونکە ئەوانە کوڕی پیاوێكی گەورەن و ئەو خەڵکانە دەناسن لە هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیدا.

دەشڵێت: "زانیاریم نییە ئەگەر هەمبوایە بێگومان ئێستا باسم دەکرد، بەڵام دەڵێن بەخشش دەدەنە خەڵک بۆ دەنگدان بەو کەسانەی ئەوان دەیانەوێت بۆ خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی".

ئا: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure