ئەمڕۆ حکومەت و پەرلەمان کۆدەبنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 12/09/2019‌ :: 101‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

بڕیارە ئەمڕۆ هەریەک لە شاندی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان کۆببنەوە و تاوتوێی باردۆخی ناوخۆ و پرسە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن.


عەباس فەتاح، جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان (ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئەیلولی 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: بڕیارە شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکەن و لەگەڵ هەریەک لە لیژنەکانی یاسایی، دارایی، سامانە سروشتییەکان و دەستپاکی کۆببنەوە و تاوتوێی پرسەکانی دارایی و نەوت و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا بکەن.

وتیشی: "شاندەکەی حکومەت پێکهاتوون لە ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران".

ئاماژەی بەوەشکرد: لە کۆبوونەوەکەدا تیشک دەخرێتەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم بەغدا و باس لە ئامادەکارییەکانی سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێم دەکرێت بۆ بەغدا کە بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە