دواڕۆژ ناوى كاندیدانى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 12/09/2019‌ :: 368‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مەسه‌عید

دواى واژۆكردنى رێككه‌وتنى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنان و ده‌ستبه‌كاربوونى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ناوى كاندیده‌كانیان ئاڕاسته‌ى دیوانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ كردووه‌ و پارێزگار ناوه‌كانى ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كرد، دواڕۆژیش ناوى كاندیده‌كان ئاشكراده‌كات.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ دواڕۆژ له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى وه‌رگرتووه‌، ناوى كاندیدانى لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌مجۆره‌یه‌:

یه‌كێتیی نیشتمانیى کوردستان شه‌ش ئه‌ندامی هەیە کە بریتین له‌ (عوسمان عه‌بدوڵا، ئه‌ختیار عه‌زیز، تابان حسێن، سه‌یوان محه‌مه‌د،  نزار حه‌مه‌خان و شارا عه‌بدولكه‌ریم).

بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پێنج ئه‌ندام، بریتین له‌ (سالار محه‌مه‌د، چرۆ محه‌مه‌د، ماردین ئه‌بوبه‌كر، ئاسۆ ئیسماعیل و ئاودێر جه‌میل).

یه‌كگرتووی ئیسلامی، چوار ئه‌ندام کە بریتین له‌ (ئه‌رسه‌لان عه‌تا، هێرۆ محه‌مه‌د، ئیدریس مەحمود و یه‌حیا نه‌وزه‌ر).

كۆمه‌ڵی ئیسلامی سێ ئه‌ندامی هەیە کە بریتین له‌ (تۆفیق مسته‌فا، نه‌ریمان محه‌مه‌د و رازان ئه‌بوبه‌كر).

پارتی دیموكراتى كوردستان سێ ئه‌ندام کە بریتین له‌ (ئه‌رده‌ڵان ئه‌حمه‌د، شێنێ هۆشیار و كاروان ئه‌مین).

بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی دوو ئه‌ندامی هەیە کە بریتین له‌ (سه‌لام كه‌ریم و سه‌میره‌ ئه‌حمه‌د).

حیزبى سۆشیالیست یه‌ك ئه‌ندامی هەیە کە بریتیه‌ له‌ (نه‌وزاد عه‌بدولقادر).

حیزبى شیوعی-ش یه‌ك ئه‌ندام، بریتیه‌ له‌ (ئامانج محه‌مه‌د).

هه‌روه‌ها كاكه‌ییه‌كانیش ئه‌ندامێكیان ده‌بێت كه‌ (ئاكۆ شاوه‌یس)یان كاندیدكردووه‌.

كاوه‌ عه‌لى، جێگری پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: بە نووسراوێكى رەسمى ناوى سه‌رجه‌م كاندیده‌كانمان ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان لاى خۆیانه‌وه‌ ناوه‌كان ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بكه‌ن و رێكاره‌كانى دیكه‌یان بۆ ئه‌نجام بدرێت به‌ مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌كاربوونیان.

پ: چ. ع
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure